Content on this page requires a newer version of Adobe Flash Player.

Get Adobe Flash player

نوێترین
د.به‌شیر: ده‌بێت مامۆستایانی ئایینی پێشه‌نگی پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان بن

ئازادی و مافی چارەی خۆنووسین لەڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە

وتاری د.به‌شیر حه‌داد له‌ پێنجەمین كۆنگرەی دەزگای ڕۆشنبیری نوری حیكمە 15-7-2017

ئایا دروسته‌ له قه‌زاكردنه‌وه‌ی رۆژوو نیه‌تی شه‌شه‌ڵانیش بێنی؟

ڤیدیۆ .. د.بەشیر حەدداد: گۆڕانكاری لە كاتەكانی پرسەدا دەكرێت

د.به‌شیر داوا لەلایەنە سیاسيیەکان دەکات جەژن بکەنە دەرفەتى ئاشتەوایى

د.به‌شر:داواكارم لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ته‌نازول بۆیه‌كتر بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ته‌نازول بۆ بێگانه‌ بكه‌ن

پەیامی د.بەشیر خەلیل حەدداد بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

چەند دیاردەیەكی ناشیرن و نەشیاو لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا

چی بەسەر جەستەدا دێت پاش یەك مانگ لە ڕۆژووگرتن؟

شه‌وی پیرۆزی قه‌در و چه‌ند ڕێنمایی یه‌ك

مانگی نوورو بۆنی عەتر..!!

رەمەزان قوتابخانە 30 رۆژەكە و پەیامە پیرۆزەكە

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

رەمەزان مانگی بەخۆداچوونەوە

مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێك بۆ پاكبوونه‌وه‌‌و لێبورده‌یی

لقاء مع الدكتور بشير خليل حداد،في برنامج نظرات في كتاب الله

د.به‌شیر باس له‌ راسپارده‌كانی كۆنفرانسی رێكخستنی گوتاری ئایینی ده‌كات

في عمق المألوف - لقاء مع د.بشير خليل حداد

الدين والمجتمع/كيف أخدم ديني/ لقاء مع الشيخ الدكتور بشير خليل الحداد

 
سوده‌كانی چییه‌؟ بۆچی به‌خورما به‌ربانگ بكرێته‌وه‌؟

خورما خواردنێكی‌ سروشتی به‌تامه‌و چه‌ند جۆرێكی‌ هه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ زۆربه‌ی‌ ڤیتامین و كانزاكان بۆیه‌ خواردنی سودێكی‌ زۆر به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) داوامان لێ ئه‌كات له‌كاتی ڕۆژوو شكاندندا ، موسوڵمانان به‌ خورما ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن ئه‌گه‌ر خورما ده‌ست نه‌كه‌وت به‌ ئاو ڕۆژوو بشكێنریت .
به‌كورتی باسی چه‌ند سودێكی خورما ئه‌كه‌ین بۆیه‌ پێویسته‌ ڕۆژووان به‌ خورما ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن :

1- بۆ چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی و تێكچونی فرمانه‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌مار زۆر سودی هه‌یه‌، چونكه‌ بڕێكی زۆر ماده‌ی شه‌كر و پۆتاسیۆمی تێدایه‌.
2.به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی درێژخایه‌ن به‌هۆی بونی ماده‌ی سیلیلۆز.
3.فینۆلات و دژه‌ئۆكسێنه‌كان قه‌ڵغانی پاراستنی مرۆڤن له‌شێرپه‌نجه‌ به‌و پێیه‌ی خورما ئه‌و دوو ماده‌یه‌ی تێدایه‌ ده‌مان پارێزێت له‌شێرپه‌نجه‌.
4.خورما ڤیتامین (C ) تێدایه‌ كه‌ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ پارێزگاریكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش، كه‌ڕۆژانه‌ مر‌وڤ پێویستی به‌ (5-15)ملیگرام.
5.ڤیتامین (A,Betacarotine ) ی تێدایه‌ كه‌ پزیشكان به‌ فاكته‌ری گه‌شه‌ی داده‌نێن.
6.چالاكردنی كۆئه‌ندامی ده‌مار خورما گرنگترین خۆراكه‌ كه‌پێكهاته‌كانی ده‌بێته‌ هۆی چالاكبونی كۆئه‌ندامی ده‌مار، چونكه‌ بونی ڤیتامین (B-Complex ) كاریگه‌ریه‌كی پۆسه‌تیڤی ده‌بێت، ئه‌م ڤیتامینانه‌ له‌توانایاندا هه‌یه‌ ڕوپۆش دروست بكه‌ن و ده‌وری ئه‌و دژه‌ته‌نانه‌ بده‌ن كه‌زیانیان هه‌یه‌ بۆ له‌ش، هه‌روه‌ها ده‌توانن پاشماوه‌ی ئه‌و خانه‌ تێكشكاوانه‌ بناسنه‌وه‌ كه‌له‌ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ به‌تیشكی سینی و تیشكی كۆمبیوته‌ری و تیشكی ئێكس و تیشكه‌كانی به‌كارهێنانی مۆبایل.
7.شیكردنه‌وه‌ بایۆلۆجی و كیمیاویه‌كان ده‌ریانخستوه‌ كه‌ڕێژه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی خورما كه‌بۆخواردن ده‌ست ده‌دات ده‌گاته‌ (85% – 87%)
8. وه‌رینی‌ قژ كه‌م ده‌كاته‌وه‌: به‌هۆی‌ بوونی‌ ڤیتامین B یه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ یارمه‌تی‌ به‌هێزبونی‌  قژده‌دات و وه‌رین ده‌یپارێزێت.
9. خورما كۆلسترۆل له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ كۆلسترول هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ تووشبونه‌ به‌جه‌ڵده‌ی‌ دڵ.
10. به‌هۆی‌ بونی‌ شه‌كری‌ سروشتی‌ تیایدا ناهێڵیت هاوسه‌نگی‌ شه‌كر له‌له‌شدا تێك بچێت وجێگه‌ی‌ ئه‌و شه‌كره‌ی‌ كه‌له‌له‌شدا له‌ده‌ستی‌ ده‌ده‌یت پرده‌كاته‌وه‌.

س.وه‌رگیراوه‌ له‌ ئینته‌رنێت


بەروار:  2016-06-14

All Rights Researved ©